سەردێر

كاكە حەمە باسی هێرشەكەی هەولێر دەكات

خەڵك-

بە بۆچوونی محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هێزە چەكدارەكانی عێراق لە هێرشەكەی سەر شاری هەولێر بەدەر نین، بەپێویستیشی دەزانێت كورد چاوبە پەیوەندییەكانیدا بخشێنێت لەگەڵ عێراق.

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان لەسە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە “لەهێرشەكەی سەر شاری هەولێر، بەبێ دوو دڵی هێزە چەكدارەكانی عێراقدا بەدەر نییە و من داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەم بەبێ شەرمكردن بە رای گشتی و خەڵكی كوردستان بڵێن كە حكومەتی عێراقە دژی كوردن.”

بە وتەی محەمەدی حاجی مەحمود”هەوڵ بۆ دروستبوونی ئاژاوە و كێشە لە كوردستان هان دەدرێن، باوەڕ ناكەم پێكەوە ژیانی هەرێم و بەغدا پێكەوە مابێت بۆیە كورد پێویستی بە چاوخشاندنەوە هەیە لەگەڵ عێراقدا.”

شەوی رابردوو، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە دەوترێت ئامانج لە هێرشەكە بنكەیەكی هێزەكانی ئەمەریكا بووە، دوابەدوای ڕووداوەكەش زۆرێك لە كەسێتییە سیاسییە نێوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان، هەوڵەكەیان لێدان لە سەقامگیریی و ئاسایش و ئارامی شارەكە وەسفكرد.