سەردێر

بودجەكەی بەغدا كاریگەری لەسەر مووچە نابێت

خەڵك

پسپۆڕێكی ئابووری دەڵێت، نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە كاریگەری نابێت لەسەر ئەوەی هەرێم نەتوانێت كێشەی مووچە چارەسەر بكات.

كاروان حەمە ساڵح، چاودێری سیاسی و پسپۆڕی ئابووری بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كاری جددی بكەن بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆ كۆ بكەنەوە و سوود لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار وەربگرن لەڕێی گومركەكانەوە دەتوانرێت مووچە بدرێت و داهاتی نەوتیش بەرزبووەتەوە كە ئەمەش یارمەتیدەرێكی باشە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان پێویستە پاشە كشە نەكات لە بودجەی عێراق و لەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ عێراق هەیەتی، چونكە هەم لەڕووی سیاسی و هەم لەڕووی دارایش سوودی لێدەبینێت.

وتیشی،” ئەگەر حكومەتی هەرێم ویستی نەبێت بەغداش پارە بنێرێت هەرێم ناتوانێت مووچە دابین بكات.”

كاروان حەمە ساڵح دەشڵێت، لەڕووی یاساییەوە هیچ لایەكیان پابەند نەكراون بەو ڕێككەوتنە و ڕێككەوتنێكی سیاسی بووە بۆ تێپەڕاندنی بودجە، هەردوولا بەرژەوەندی هاوبەشیان دەستكەوتووە لە تێپەڕاندنی بودجە.