سەردێر

كێ سوود لە ڤاكسین وەرناگرێت؟

هەندێك كەس سەرباری ڤاكسین تووشی كۆرۆنا دەبن

خەڵك-

ئێستا ڤاكسین بەشێوەی تەواوەتی بۆ جیهان نییە، پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن تەنانەت دوای وەرگرتنی ڤاكسینیش توشبوون بە كۆرۆنا هەر هەیە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی فۆكس بەپێی پێشبینی شارەزایان و پسپۆڕان سەرباری وەرگرتنی ڤاكسین تووشبوون بە كۆرۆناش تۆمار دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان هەندێك لە ئەو كەسانەی ڤاكسینیان لە خۆیان داوە دوور نییە تووشی كۆرۆنا ببن یان نەخۆشی دیكەی توند.

دەكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤاكسینەكان تێپەڕ بكات كە بەرگرییان بۆ لەش دروستكردووە.

تا ئێستا پسپۆڕان و شارەزایانی بوارەكە نەگەیشتوون بە ئەنجامێكی روون لەبارەی هۆكارەكانی تێپەڕاندنی پارێزگاری ڤاكسین لەلایەن كۆرۆناوە، بەڵام دەڵێن هەر كەسێك سیستمی بەرگری تایبەت بەخۆی هەیە، بەو تایبەمەندییەشەوە وەڵامی دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بۆیە قورسە دیاری بكرێت كێ دوای ڤاكسین توشی كۆرۆنا دەبێت یان نا، بەڵام ئەو كەسانەی بەرگریان لاوازە بۆی هەیە كۆرۆنا ڤاكسینەكەیان تێپەڕبكات بەتایبەت ئەوانەی تووشی ئایدز بوون.

هاوكات تەمەن رۆڵێكی سەرەكی هەیە، لە ئیسرائیل زانیارییەكان دەریانخستووە ڤاكسینی فایزەر گەورەترین كاریگەری بۆ سەر كەسانی سەروو تەمەن 80 ساڵ هەبووە.

هاوكات كەم خەوی دەبێتەهۆی لاوازی دەزگەی بەرگری لەش.