سەردێر

روسیا: ڤاكسینەكەی ئێمە جەڵتە دروست ناكات

ڤاكسینە ئەوروپایی و ئەمریكاییەكان جەڵتە دروست دەكەن

خەڵك-

پەیمانگای رووسی بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی سپوتنیك دژی كۆرۆنا دەڵێت: ئەم ڤاكسینەی ئێمە جەڵتە و خوێن مەین دروست ناكات، ئەمە كاریگەری لاوەكی ئەو ڤاكسینانەیە كە لە خۆرئاوا بەكاردەهێنرێن بەهۆیەوە راگیراون لە هەندێك وڵات.

ئەمریكا بڕیاری دا بە راگرتنی ڤاكسینی جۆری جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دوای مردنی كەسێك لەنێو 7 ملیۆن كەسدا كە ئەم ڤاكسینەیان وەرگرتووە بەهۆی دروستبوونی جەڵتەی مێشكەوە.

هاوكات دانیمارك وەك یەكەم وڵاتی ئەوروپایی بە یەكجاری بەكارهێنانی ڤاكسینی ئۆكسفۆردی بەریتانی راگرت بەهۆی كاریگەرییە لاوەكییەكانی و مەترسییەكانیەوە.

پەیمانگای گامالیای رووسی رایگەیاند ڤاكسینی سپوتنیك هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی خراپی نییە وەك جەڵتە.

فلادیمیر پۆتین سەرۆكی رووسیا رایگەیاند دووهەم ژەمی ڤاكسین وەردەگرێت و داواشی لە رووسییەكان كرد ڤاكسین بەكاربهێنن.