سەردێر

مەترسی داڕووخانی تەندروستی عێراق هەیە

خەڵك-

عێراق لە ماوەی هەفتەكانی رابردوودا شەپۆلێكی بێ پێشینەی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنای بەخۆیەوە بینی، ئەمەش هەڕەشە لە دارووخانی سیستمی تەندروستی دەكات بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئێندیپێندنت.

ئەم رۆژنامە بەریتانییە لە راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە ئەوە كردووە لە هەندێك وڵاتی جیهان شایی دەكرێت بۆ نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنا، وردە وردە رێوشوێنەكانی داخستن كەمدەكرێنەوە لەگەڵ خێراكردنی بەرنامەی ڤاكسین بەكارهێنان، بەڵام بە پێچەوانەوە لە عێراق شەپۆلێكی بێ وێنەی كۆرۆنای هەیە.

بەپێی ئامارەكان زیاد لە 940 هەزار تووشبوو هەیە لەگەڵ نزیكەی 14800 مردوو.

عومەر عوبێد رێكخەری پرۆژەی پزیشكانی بێسنوور لە بەغدا دەڵێت: ئەمڕۆ كەسانێك هەن چاوەڕێی ژووری فریاكەوتن دەكەن بۆ دەستكەوتنی تەختەیەك.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە 110 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە، ڤاكسین بەشی 216 هەزار كادری پزیشكی دەكات بە تەنها.