سەردێر

کرێکارێک لەتەقینەوەی کارگەکە گیانی لەدەستدا

خەڵک – نزار جەزا

لەناوچەى تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لەنێو کارگەیەکی ئاسندا ڕوویدا، کە لەئەنجامدا سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.

 

پێشتر (خەڵک) بڵاویکردەوە، کە لەئەنجامی تەقینەوەکەدا چوار کەس برینداربوون، بەڵام پاشئەوەی بەئۆتۆمبێلێکی تایبەت گەیەندرانە نەخۆشخانەى شار کەسێکیان گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، سەرەتا کە زانیارییان پێگەیشت چوار کەس برینداربوون، بەڵام دواتر کەسێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەو کەسانە لەکارگەکە کرێکاربوون و تەمەنیان لەنێوان ١٧ بۆ ٣٠ ساڵدایە.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، کرێکارەکان عەرەبن و لەکاتی کارکردندا ڕووداوەکەیان بەسەرهاتووە.