سەردێر

ناوخۆی هەرێم: هێرشەكە بە ڕێگەی درۆنی TNT كراو بووە

خەڵك

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هێرشەكە بە ڕێگەی درۆنی TNT كراو بووە و ئاڕاستەی بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان كراوە.


ناوخۆی هەرێم دەشڵێت:” خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەك كەوتووە”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان

 

دوای لێكۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هۆكاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەركەوت، هێرشەكە بە ڕێگەی درۆنی TNT كراو بووە و ئاراستەی بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان كراوە لە ناو فڕۆكەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەك كەوتووە . لێكۆلینەوەكانیش بەردەوامن بۆ دیاریكردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەكە .

وەزارەتی ناوخۆ