سەردێر

پارێزگاری هەولێر: ڕووداوەكە كارێكی ترسنۆكانەی تیرۆريستی بووە

خەڵك

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ڕووداوەكە كارێكی ترسنۆكانەی تیرۆريستی بووە، هاوڵاتیان هەولێر دڵنیادەكەینەوە هیچ مەترسیەك نییە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ڕووداوەكە كارێكی ترسنۆكانەی تیرۆريستی بووە، هاوڵاتیان هەولێر دڵنیادەكەینەوە هیچ مەترسیەك نییە، هەولێر ئارامە، ئەو بازگانەشی لەناو هەولێر هەیە پەیوەندی نییە بە ڕووداوەكە بەڵكو پەیوەندی بەڕێكارە خۆپارێزییەكان هەیە كەوا هاوكاری هاووڵاتیان بكەن.

ئومێد خۆشناو دەشڵێت، تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، لەنزیكترین كاتیشدا سەرچاوەی هاویشتنی مووشەكەكە ئاشكرا دەكرێت.