سەردێر

عیراق غاز بەرهەم دەهێنێت

خەڵك-
وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت،  ئامانجيان ئەوەیە 300 مقمق (ملیۆن پێ‌ سێجا) لە ڕۆژێكدا غازی هاوشانی پرۆسەكانی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی حەلفایە بەرهەم بهێنن.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە میانی سەرۆكایەتی بۆ كۆبوونەوەیەك كە سەرۆكی كۆمپانیای CEPCی چینی بەڵێندەری جێبەجێكار بۆر پرۆژەی غازی حەلفایە و سەرۆكی كۆمپانیای پترۆچاینا بەگەڕخەری سەرەكی كبَڵگەی نەوتی حەلفایە و ژمارەیەك لە بەرپرسان ئامادەی بوون ڕایگەیاند”لە ساڵی 2022دا ئەم ئامانجە دێتەدی”.

بە وتەی عەبدولجەبار”خێراكردنی پلانەكانی وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی غازی هاوشانی نەوت لە كێلًگەی نەوتی حەلقایە لە پارێزگای میسان، گرنگی ئابوری و گەشەكردنی خۆی هەیە”.