سەردێر

مامۆستایەكی ئایینی باسی حیكمەت و فەلسەفەی ڕۆژوو دەكات

خەڵك-
مامۆستایەكی ئایینی باسی حیكمەت و فەلسەفەی ڕۆژوو دەكات و داوا لە موسڵمان دەكات بە گەرمی پێشوازی لێ‌ بكەن و دەشڵێت: “ڕەمەزان مانگی بارگاویكردنەوەی ئیمانە”.

مەلا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی لە  وتارێكدا بۆ (خەڵك) كە بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماركراوە تیشك دەخاتە سەر ئەنجامدانی پەرستشەكان و گرنگی مانگی ڕەمەزان و شەونوێژ و نوێژی تەراویح و گرنگی ڕۆژوو لەڕووی ئیمانییەوە.

مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (حیكمەت و فەلسەفەی ڕۆژوو)دا دەڵێت: حیكمەت و فەلسەفەی ڕۆژوو بەكورتی تەقوایە و ئەوەش فەرموودەی خودایە، هەروەك خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی “ئیمانداران ڕۆژووتان لەسەر فەرزكراوە هەروەك چۆن لەسەر گەلانی پێشتر فەرزكراوە، بۆ ئەوەی ببنە كەسێكی تەقوادار” ئەوەش بۆ ئەوەی لەخوا بترسن و شوێنكەوتەی قورئان و سوننەت بن.