سەردێر

‎وەزارەتێكی هەرێم دەرفەتێكی بۆ گەنجان ڕاگەیاند

خەڵك-

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم دەرفەتێكی خوولی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، ‎ئەم دەرفەتە بەردەستە بۆ چەند كەسێكی دیاریكراو و بە خۆڕاییە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەزارەتەكەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان هەڵدەستێ بە كردنەوەی خولێكی ڕاهێنان بەناونیشانی (چۆن دەبین بە خاوەن پڕۆژەی خۆمان هەروەها چۆن پەرە بە پڕۆژە بچووكەكانمان بدەین).

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببن بە خاوەن پڕۆژەی خۆیان یاخود خاوەن پڕۆژەن و دەیانەوێت پەرە بە كارەكانیان بدەن، ئەم دەتوانن بەشداری لەو خوولەدا بكەن، كە بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، خولەكە بەخۆڕاییە و مەنهەجی خوول بۆ بەشداربووان دابین دەكرێت و بڕێك پارە بۆ هاتووچۆی بەشداربووان خەرج دەكرێت.

‎لە ڕێگای ئەم لینکەوە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە