سەردێر

لە سلێمانی؛ ئوتێلێك دادەخرێت

خەڵك-
بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامیەتی سلێمانی ئوتێل خەیام دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئوتێل خەیام لە نزیك بازاڕی سەعید تەها كۆیی دادەخات.

ئاشكراشی كردووە، هۆكاری داخستنی ئوتێلەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پابەندی مەرجەكانی سەلامەتی لە باڵەخانەكەیدا نەبووە.