سەردێر

بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەیادی 33 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەڵگەی مەزلوومییەتی گەلی كورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەكێكە لە ڕەشترین لاپەڕەكانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق و بەڵگەی مەزلوومییەتی گەلی كورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا.

دەشڵێت: “ئەركی یاسایی و ئەخلاقی حكوومەتی عێراقیشە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی زیانلێكەوتوانی ئەو تاوانە گەورەیە بكاتەوە”.

May be an image of 1 person and text that says 'Masoud Barzani @masoud_barzani The crime of Anfal is one of the darkest chapters of the history of Iraq's previous regime and it is a testimony of the oppression suffered by the people of Kurdistan. It is, therefore, a legal and moral obligation of the Iraqi gov't to begin reparations for this odious crime.'