سەردێر

ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە دهۆك زیادی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١١٥٩ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ١٠١٣٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر ١٩٧ كەس و سلێمانی 353 كەس و لە گەرمیان 59 كەس و دهۆك 541 و هەڵەبجە 9 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٨٥ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 9 كەسیان لە دهۆك بوون.

No photo description available.