سەردێر

سەرۆكی ئێران: بەم مەرجە پیتاندنی یۆرانیۆم كەمدەكەینەوە

خەڵك-
سەرۆكی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی دەردەبڕێت، تا پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% بۆ 20% كەمبدكاتەوە، بەو مەرجەی تەواوى سزاكان لەسەر تاران هەڵبگيرێن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند”بەرزكردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی بۆ 60% خزمەت بە خواستە ئاشتیخوازییەكان دەكات و لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی دەبێت، ئەو هەنگاوەش لەگەڵ بەستنی ئامێرەكانی نەوەی شەشەمی تەردی مەركەزی، وەڵامی ئێرانە بەرانبەر بە تاوانەكەی نەتەنز”.

بە وتەی سەرۆكی ئێران”گەر ئیسرائیل دەستی لە هێرشەكەی نەتەنزدا هەبێت، ئەوا وەڵامی یەكەمی وەرگرت لەڕێی پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و بەستی ئامێری تەردی مەركەزی پەرسەندووتر، چالاكییە نوێیەكانیش لە دامەزراوەی نەتەنز، وەڵامدانەوەی یەكەمی ئیسرائیلە”.

حەسەن ڕۆحانی دەڵێت”پێویستە واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ ڕێكەوتنی ساڵی 2015 و جێبەجێكردنی بڕیاری 2231، هێرشەكەی سەر دامەزراوەی نەتەنزیش، پیلانێك بو بۆ لاوازكردنی هەڵوێستی ئێران لە دانوستانەكانی ڤیەننا”.