سەردێر

دەرماڵەیەكی زیادە بۆ كارمەندانی وەزارەتێك خەرج دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاریدا دەرماڵەیەكی زیادە بۆ دەرچووانی پەیمانگا پزیشكییەكان خەرج بكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، كە فەرمانگەی گشتی تەندروسستی نەینەوا فەرمانی كارگێڕی پێ‌ دەركردووە، بڕیار دراوە بە خەرج كردنی دەرماڵەی مەترسی بەڕێژەی 30%ی مووچەی بنەڕەتی بۆ دەرچووانی پەیمانگا پزیشكییەكان.

هەر بەپێیی فەرمانەكە، ئەو دەرماڵەیە سەرجەم دەرچووانی پەیمانگای پیزشی لە بەشە كارگێڕییەكانیش وەك (نووسەر، یاریدەدەری تێبینەر، ئامار، یاریدەدەری ئامار و چەند بەشێكی دیكە) دەگرێتەوە.