سەردێر

نەوزاد ساڵح: سەنگی كورد لەعیراق بەدەست سەركردایەتی سیاسی كوردە

سلێمانی – نزار جەزا

ڕاوێژكارێكی بواری ئامار و هەڵبژاردن لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (خەڵك) ڕایدەگەیەنێت، سەنگی كورد لەعیراق پەیوەستە بەتەبایی و یەكدەنگی نێو سەركردایەتی سیاسی كورد، بۆیە پێویستە لەهەركاتێك زیاتر كورد یەكدەنگبێت.هاوكات جەختی لەئەوەشكردەوە، هەڵبژاردنی ئەمجارە ڕاچڵەكانێكی تەواوە بۆ لایەنە كوردییەكان، چونكە یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠٢٠ زۆر جیاوازە لەیاسای ژمارە ٤٥ی ساڵێ ٢٠١٨. ناوبراو وردەكاری جیاوازییەكانی خستەڕوو.

نەوزارد ساڵح ڕاوێژكاری بواری ئامار و هەڵبژاردن بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە ڕاچڵەكانێكی تەواوە بۆ لایەنە كوردییەكان، چونكە یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠٢٠ زۆر جیاوازە لەیاسای ژمارە ٤٥ی ساڵێ ٢٠١٨، كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عیراقی پێئەنجامدراوە، بۆیە دەكرێت لایەنە بچوكەكان لەگەڵ لایەنە بەهێزەكان ڕێكبكەون، چونكە یاساكە وەك دیارە لەبەرژوەندی لایەنە گەورەكانە و لەزیانی لایەنە بچوكەكانە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، چوار ڕەهەند لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا زۆر گرنگن، كە بریتیین لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەڵوێستی لایەنەكان، كاندیدەكان و تاكی دەنگدەر.

باسی لەئەوەشكرد، تاك دەنگدەر جۆرێك لەماندووبوون و بێزاری پێوەدیارە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەڵێنی بەكردار بەتاكی دەنگدەر بدەن، نەك بەڵێنی بێ كردار، ئەمەش وادەكات تاكی دەنگدەر ئاشتبێتەوە و زۆرترین دەنگدەریش بەشداری هەڵبژاردن دەكات، لەم كاتەشدا كورد دەتوانێت زۆرترین كورسی بەدەستبهێنێت.

ئەوەشی باسكرد، هەموو ڕێكەوتنێكی لایەنی كوردی لەگەڵ لایەنی عەرەبی، ئەگەر لەبەرژەوەندی تاكی دەنگدەردابێت، زۆر ئاساییە، چونكە هەڵبژاردن بەبێ ڕێكەوتن نابێت، بەتایبەت بۆ ئەم یاسایە پێویستە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، سەنگی كورد بەدەست كورد خۆیەتی، بەدەست پارتە سیاسییەكان و سەركردایەتی سیاسی كوردە، هەتا سەركردایەتی سیاسی كورد تەبا و یەكگرتوو و یەكهەڵوێستبن، باشتر دەتوانن لەعیراق بەرگری لەكورد بكەن، ئەگەریش پێچەوانەكەی بێت، ئەوا لایەنە عیراقییەكانیش هەست بەو پەرتەوازەییە دەكەن و زیاتر دەستوەردەدەنە نێوان لایەنە كوردییەكان، بۆئەوەی زیاتر خۆیان سوود وەربگرن.

لەدرێژەی چاوپێكەوتنەكەدا ناوبراو بەوردی باسی لەجیاوازییەكانی نێوان یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ یاسای ژمارە ٤٥ی ساڵێ ٢٠١٨ كرد، كە تایبەتبوو بە هەڵبژاردنەكان.

دەقی چاوپێکەوتنەکە: