سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 138 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 138 ملیۆن و 106 هەزار و 949 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 138 ملیۆن و 106 هەزار و 949 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 974 هەزار و 544 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 111 ملیۆن و 115 هەزار و 811 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 70 هەزار و 784 كەس و 577 هەزار و 179 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.