سەردێر

لە نیڤادا ژیان ئاسایی دەكرێتەوە

خەڵك-

حاكمی ویلایەتی نیڤادا رایگەیاند پلانێكیان داناوە بۆ كردنەوەی سەرجەم بوارەكان و كۆتاییهێنان بە كەرەنتینە بە تەواوی مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە.

حاكمی ویلایەتی نیڤادا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە ماوەی مانگەكانی رابردوودا رێژەی كۆرۆنا دابەزیوە رۆژانە و خەڵكێكی زۆر ڤاكسینیان پێدراوە دژی نەخۆشی كۆرۆنا.

ژمارەیەك لە ویلایەتەكانی ئەمریكا رێوشوێنەكانیان كەمكردەوە لە ئەمساڵدا بە تایبەت لە تێكساس و لویزیانا و میسیسبی.

ئەمریكا یەكەم وڵاتی زیانباربووی نەخۆشی كۆرۆنایە و بەرزترین ژمارەی مردن و تووشبووی كۆرۆنای هەیە.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریداوە كە لە هاوینی ئەمساڵدا كۆتایی بە پەتای كۆرۆنا بێنێت لە وڵاتەكەیدا.

ئەمریكا بەرزترین ئاستی هەیە لە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ ئاساییكردنەوەی ژیان سەیری دەكرێت.