سەردێر

“بنكەیەكی ئیسرائیلی لە هەرێم هێرشیكرایەسەر”

خەڵك-
تۆڕی (RT) ڕووسی بڵاویكردەوە، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران بنكەیەكی هەواڵگری ئیسرائیلییان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە.
ئاژانسە روسییەكە لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند سەربازێكی ئیسرائیلی كوژراو و بریندار بوون.
سەرچاوەكان ئاشكراشیدەكەن، بۆردومانەكەی موساد لە هەرێمی كوردستان گورزێكی نوێیە لە ئیسرائیل دراوە.
هاوكات ماڵپەڕی تایبەت بە چاودێریكردنی جوڵەی فڕۆكە و كەیسی سەربازی و مەدەنی، بۆردومانەكەی ئێران دژی ئیسرائیلی پشت ڕاست كردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەیەكی نزیكدا وێنەكان بڵاودەكەینەوە.

هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، دوێنی سێ شەممە هێزە ئاسمانییەكانی ئێران مووشەكێكیان ئاڕاستەی كەشتییەكی ئیسرائیل كردووە كە كاری گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بووە، بەلام میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، موشەكەكە هیچ زیانێكی نەبووە و كەشتییەكە لەسەر رێڕەوی خۆی بەردەوام بووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئیسرائیل هێرشێكی بۆسەر دامەزراوەی “نەتنز”ی ئێرانی ئەنجامداوە و دوای ڕووداوەكەش، ئێران بە فەرمی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كرد.

كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەوان بەشدار نەبوون لەو هێرشەدا.