سەردێر

هاتووچۆ دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەهۆی پشووی فەرمییەوە، سبەینێ‌ تاقیكردنەوە ئەنجام نادرێت و خستەی سەرەكانیان دابەش دەبێت بۆ ڕۆژەكانی هەفتەی داهاتوو.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ چوار شەممە 14ی نیسان پشووی فەرمییە، بۆیە ئەو هاووڵاتیانەی تاقیكردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان هەبووە، سەرەكانیان دوادەكەوێت بۆ هەفتەی داهاتوو.

ڕاشیگەیاند، ئەوانەی لە كاتژمێر (8، 9، 10) كاتی تاقیكردنەوەیان بۆ دیاری كرابوو، ئەوا سەرەكەیان دەكەوێتە ڕێكەوتی 21ی نیسان، كە دەكاتە ڕۆژی چوار شەممە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەوانەی لە كاتژمێر (11 و 12) كاتی تاقیكردنەوەیان هەبووە، سەرەكانیان دەكەوێتە ڕێكەوتی 22ی نیسان، كە دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو.