سەردێر

كشتوكاڵی گەرمیان داوای بەهاناوەچوون دەكات

خەڵك – نزار جەزا
ئیدارەی گەرمیان ڕووبەڕووی وشكەساڵی بۆتەوە بەتایبەت لەڕووی دانەوێڵەوە، بەرپرسانی ئەو ئیدارەیەش داواكارن حكومەتی هەرێم بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكەن.

شادی حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داوایان كردووە بودجەی پێویست تەرخان بكرێت بۆ دابینكردنی ئالیك و بنەتۆو بۆ جوتیارەكان.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەو زەوییانەی بەراون هیچ كێشەیان نییە، تەنها ١٦٠ هەزار دۆنم زەوییان هەیە، كە بەدانەوێڵە چێندراون، لەناوچوون.

باسی لەئەوەشكرد، لەڕاپۆرتی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمدا باس لەم بابەتە كراوە و بڕیارە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بخرێتەڕوو، بۆئەوەی بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بكەن.

لەماوەی ئەمساڵدا ڕێژەی بارانبارین كەمبۆتەوە، كە بۆتە هۆی وشكەساڵی لەهەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەناوچەی گەرمیان، كە ١٦٠ هەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە وشكبووە.