سەردێر

پارەی زەكات و سەرفیترە دیاریكرا

خەڵك-
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژووی دیاریكرد.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە فەتوایەكدا ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژووی دیاریكرد، كە بۆ زەكات لە 7 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات، و بۆ هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار زەكاتی دەبێت لێ‌ بدرێت.

هەر بەپێی فەتواكە، بۆ سەرفیترە بڕی 3 هەزار دینار دیاریكراوە بۆ یەك كەس بۆ تەواوی مانگی ڕەمەزان و هەروەها بۆ فیدیەی ڕۆژوو بڕی 3 هەزار دینار دانراوە، كە ئەگەر كەسێك یەك ڕۆژ بەڕۆژوو نەبێت دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات.

زەكات لەسەر بنەمای ئاڵتون دیاری دەكرێت و دەشكێنرێتەوە بە پارە، بەڵام سەرفیترە و فیدیە لەسەر بنەمای نان خواردنی یەك ژەمی كەسێك دیاری دەكرێت.