سەردێر

وتەبێژەكەی موقتەدا سەدر لەسەر گەندەڵی حوكمدرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی دادوەریی ڕایدەگەیەنێت، حوكمی زیندانی توند”لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێكردن” بەسەر جەعفەر موسەوی وتەبێژی سیاسی موقتەدا سەدر ڕابری ڕەوتی سەدردا سەپێنرا.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی دادوەریی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دادوەریی حوكمی ساڵێك زیندانی توند (لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی) بەسەر جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و جێگری سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتەكەدا سەپاند”.

ئەو سەرچاوەیە كە ناوخۆی بۆ میدیاكان ئاشكرا نەكردووە دەڵێت”حوكمەكە سەپاندنی سزایەكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دینار و دەستبەسەرداگرتنی خانووی تایبەت بە موسەوی لەخۆدەگرێت، ئەمەش بەهۆی كاریی دەستكەوتی نەشیاوەوە”.