سەردێر

لە ناوچەیەكی هەرێم وشكەساڵی ڕاگەیەنرا

خەڵك-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە بەپێیی ڕاپۆرتی كشتوكاڵ و مامۆستایەكی زانكۆ، ئەمساڵ لە گەرمیان وشكەساڵی دەبێت و

جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و هەروەها مامۆستایەكی زانكۆ، ئەمساڵ وشكەساڵی ڕوووبەڕوی گەرمیان دەبێتەوە و بۆ ئەوەش كۆبوونەوەكان ئەنجام داوە تاوەكو ئامادەكاری بۆ بكەین.

وتیشی، “بەپێی داتاكانی كەشناسی، تا ئێستتا لە كەلار 117 ملم باران باریوە و لە كفری 114.5 ملم باران باریوە و ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە زۆر كەمە، كە 363 ملم بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان پلانی خۆی خستەڕووو بۆ بەردانەوەی ئاو و بۆ ئەوەش ئیدارەی ناوچەكە دەبێت خۆی بگونجێنێت و ڕێگە نەدرێت بە بەفیڕۆدانی ئاو یان جۆرە كشتوكاڵێك، كە پێویستی بە ئاوی زۆرە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد، بودجەیەك بۆ وشكەساڵی ناوچەكە تەرخان بكات تا بتوانین بەپێی پلانی وشكەساڵی كێشەی جوتیاران و خاوەن ئاژەڵەكان چارەسەر بكەین لە دابینكردنی ئاو و ئالیك و بنەتۆو.