سەردێر

بەكارهێنانی جۆرێك ڤاكسین هەڵپەسێردرا

خەڵك-
دەزگای تەندروستی ئەمریكی بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی دەزگای خۆراك و دەرمان و هەروەها سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی ڤاكسینی (جۆنسن ئاند جۆنسن) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەكارهێنانی ڤاكسینی (جۆنسن)ی ئەمریكی 6 ژن تووشی جۆرێكی دەگمەنی خوێن مەیین بوون و یەكێكیشیان گیانی لەدەستداوە.

دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی (FDA) و سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، “بۆ ماوەیەكی كاتی بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن هەڵدەپەسێردرێت، تاوەكو تاقیكردنەوەی سەلامەتی ڤاكسینەكە ئەنجام دەدرێت.

بەگویرەی ڕاپۆرتی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا نزیكەی 7 ملیۆن كەس ڤاكسینی (جۆنسن ئاند جۆنسن)یان وەرگرتووە.