سەردێر

بانكی ناوەندی داوا لە حكومەت دەكات بەشەخۆراكی مانگانە باش بكات

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، داوا لە حكومەت دەكات بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان باش بكات، بەپێویستیشی زانی پشتیوانی لە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵی وڵات بكرێت.

ئیحسان شمران یاسری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”یەكێك لە داواكارییەكانی بانكی نێودەوڵەتی لەكاتی دانوستانەكان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، باشكردنی قفەرمانگەكانی دارایی گشتی بوو، لەگەڵ تەرخانكردنی بەشێك لە داهاتە داراییەكان بۆ یارمەتیدانی چینە هەژارەكە”.

شمران یاسری جەختی لەسەر پێویستی باشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كردەوە، “لەپێناو كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی گۆڕینی نرخی دۆلارەوە دروستبوون”.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دەڵێت”لە سەرەتاوە بانكی ناوەندی داوای كرد دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بورزبكرێتەوە، بەڵام بانكی ناوەندی لەڕێژی توێژینەوە و خوێندنەوەكانی بۆ ڕەوشی بازاڕ و باری گوزەرانی خەڵك، بۆی دەركەوت كە 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك، نرخێكی شیاوە، ئەمەش ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهێنا.