سەردێر

چەند توێژێك پابەند دەكرێن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە پابەندكردنی چەند توێژێكی كۆمەڵگە بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

ڕوبا فەلاح حەسەن، ئەندامی لیژنەی میدیای پزیشكی لە وەزارەتی تەدروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوان گەیشتە بەرزترین ئاست، وەزارەتی تەندروستی لە هەموو ڕاگەیەندراوەكانیدا داوای پێویستی پابەندبوونی كرد بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، جەختیشی لەسەر پێویستی وەرگرتنی ڤاكسینەكە كردەوە كە ئێستا چەند جۆرێكی لە ناوەندە تەندروستییەكاندا بەردەستن”.

ڕوبا فەلاح حەسەن، بەشێوەیەكی گشتی داوای لەو توێژانە كرد كە وەرگرتنی ڤاكسینەكان دەیانگرێتەوە سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان بكەن و هەندێكیش لەوانەی دەكرێت ببنە زیان بۆ توێژی زیاتری هاووڵاتیان، دەكرێت ڤاكسینەكان وەربگرن.

ئەندامەكەی لیژنەی میدیای پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند”ئەوانەی لە چێشتخانە و مۆڵەكان و گازینۆكان و ئوتێلەكاندا كاردەكەن، پێویستە ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەخۆیان بدەن و ڤاكسینەكەش لەئێستادا خراوەتە چوارچێوەی پێداویستییەكانی بڕوانەی تەندروستی بۆ ئەو كارمەندانە”.