سەردێر

لە دوكانێكی شەربەت، مێوژ لەناو تەنەكەی خۆڵ دانراوە

خەڵك-
لە شاری سلێمانی دوكانێكی فرۆشتنی شەربەت دادەخرێت و سەرۆكی لیژنەكانیش دەڵێت: “فێڵی لە هاووڵاتیان كردووە و مێوژی لەناو سەتڵی خۆڵ داناوە”.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی فێڵکردن لە هاووڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوە بەنرخی فرێش، شەربەت فرۆشی لەنیا لە شەقامی مەولەوی دادەخەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەربەت فرۆشی لەنیا، پابەند نەبووە بەمەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی بەجۆرێک لە کۆگای دروستکردنی شەربەت، سەتڵی خۆڵی بۆ عەمبارکردنی میوە و مێوژ بەکارهێناوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کارکردنە.

دەشڵێت: “سەرپێچییەکی دیکەی شەربەت فرۆشی لەنیا، لە دروستکردنی شەربەتەکانیدا تام و ڕەنگ و بۆنی خراپبوی بەکارهێناوە و بەنرخی فرێش بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی کردۆتەوە”.

جەختیشی كردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شەربەت فرۆشی لەنیا دەداخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

No photo description available.