سەردێر

كەركوك، شەش داعش دەستگیركران

خەڵك-
شانەی میدیای ئەمنی، دەستگیركردنی شەش داعش لە پارێزگەی كەركوك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنییەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، هێزێكی هاوبەش لە لیوای 61ی فیرقەی تایبەت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك لە چوارچێوەی سنوری بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراشسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك، ئەركێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامدا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە ئەنجامی بەجێگەیاندنی ئەركەكەدا، شەش داواكراو بەپێی ماددەی 4/1ی تیرۆر دەستگیركران”.