سەردێر

ڤیدیۆ، ڕەشپێستێكی دیكە لە ئەمریكا كوژرا

خەڵك-
بەهۆی كوشتنی ڕەشپێستێكی دیكەوە لەلایەن پۆلیسی ئەمریكییەوە بۆ جارێكیتر خۆپیشاندانەكان دەستیپێكردەوە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لەبەرانبەر كوشتنی كەسێكی ڕەشپێستی ئەفریقایی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری مینیاپولیس بەردەوامە.
دایكی داونتی ڕەشپێستی 20 ساڵە ڕایگەیاند، هاوڕێی كوڕەكەی هەواڵی كوژرانی كوڕەكەی پێداوە كە بە گولەی هێزە ئەمنییەكان كوژراو.
ئیدارەی پۆلیسی ناوچەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزە ئەمنییەكان بەهۆی سەرپێچییەوە داوایان لە شۆفێرێك كردووە ڕاوەستێت، بەڵام ئەو نەوەستاوە و هەوڵی داوە هەڵبێت، بەڵام لەلایەن یەكێك لە هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێكراو بووە هۆی گیانلەدەستدانی.