سەردێر

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە هەرێم ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی داواكاریەكی زۆر و لەبەرچاوگرتنی باروگوزەرانی هاوڵاتیان، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیمان لەمانگی ڕەمەزان جێبەجێنەكرد.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە ڕەچاوكردنی بار و گوزەران و ژیانی خەڵك و كاسبكاران، ڕەچاوی داخوازیەكانی هاوڵاتیانمان كرد و كارئاسانی زیاترمان كرد، هاوكات لەم مانگەدا زیاتر ڕوو لە مزگەوتەكان دەكرێت، بۆیە پێویستی بە ڕێكاری توندی خۆپارێزی هەیە.

وتیشی”لەبەر زیادبوونی ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نیازی ئەوە‌ هەبوو قەدەغەی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت، بەڵام بە ڕەچاوكردنی بار و ژیانی خەڵكی وڵاتەكەمان، ڕێكارەكان كەمكرانەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، لە‌ پێشوازی مانگی ڕەمەزاندا، جموجۆڵی كۆمەڵایەتی زیاتر دەبێت، بازاڕ و كەسابەت گۆڕانگاری بەسەردادێت، لەوچوارچێوەیەدا لە لیژنەی باڵای كۆرۆنا و لە ژووری ئۆپەراسیۆن ڕەچاوی ئەو داخوازییانەی خەڵكمان كرد، ڕێكارەكان كەمتربونەوە، كەواتە پێویست بە خۆپارێزی زیاتر دەكات.