سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە توركیا لە تەشەنەسەندندایە

خەڵك-

میدیای توركیا بڵاویكردەوە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٤٣ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٠١ هەزار و ٦٨ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی پشكنینەكانیش ٥٤ هەزار و ٥٦٢ كەس پۆزەتیڤ بووە، ٢٤٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاشكراشیدەكات، لە ماوەی 24 كاژتمێری ڕابردوودا ٤١ هەزار و ٢١٨ كەس تووش ڤایرۆسەكە بوون.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا سێ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار و ٥٧٣ كەس تووشبوون و گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ١٨٢ حاڵەت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ئێرانیش وەك دوو دراوسێی عێراق تووشبووان بە ڤایرۆسی لە زیادبووندایە، ئەمەش مەترسییەكان زیاتر دەكات بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.