سەردێر

لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبونەوە ئەنجامدرا

خێمەیان هەڵداو دەڵێن لەسەر شەقام دەمێنینەوە

خەڵك
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەنپێداویستیە تایبەتەكان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خێمەیان هەڵداو دەڵێن تا حكومەت وەڵامی داواكاریەكانمان دەداتەوە لێرە دەبین و لەسەر شەقام دەخەوین.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی، لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خێمەمان هەڵداوە، پێشتر وتبوومان ئەگەر حكومەت ڕەمەزان بیر لە كەمئەندامان نەكاتەوەو بڕیار نەدات وەڵامی داواكاریەكانمان بداتەوە دەچینە هەولێر، بۆیە ئەمڕۆ خۆم و زیاتر لە 300 كەمئەندام هاتینەتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و لێرە خێمەمان هەڵداوەو دەمێنینەوە.

وتیشی،” لەسەر شەقامەكان دەخەوین هەتا ئەو كاتەی حكومەت بیر لە ژیان و گوزەرانی كەئەندامان دەكاتەوە، یان مووچەیەكی زیادەمان پێدەدات یان دیاری خۆی بۆ ئەم مانگە خەرجدەكات بۆمان.”
دەشڵێت، ماڵە برسیەكان و گیرفانە بەتاڵەكان لەگەڵ شەقامەكان هیچ جیاوازیەكی نییە، ئێمە نەهاتوین حكومەت بڕوخێنین یان شەقامەكان بگرین بەڵكو هاتووین داوای مافی خۆمان بكەین.

وتیشی، هەزاران خێزان ناویان لە یەكێتی كەمئەندامان تۆمار كردووە كە تەنها داوای بەشە ڕۆژانەیەك دەكەن.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.