سەردێر

ئاگاداریەك لە ڕەگەزنامەی هەولێرەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێر بڵاویكردەوە، 15 هەزار كارتی نیشتمانی گەڕاوەتەوە ئەو هاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان كردووە دەتوانن كارتەمانیان وەربگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێر، ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە” 15 هەزار كارتی نیشتمانی گەڕاوەتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی پەنجەمۆریان كردووە و سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەمانیان كردەوە تا ڕۆژی 28-2-2021 ، بە ‌مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژانە لە ‌كاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆ تاوەكو 6ـی ئێوارە بۆ پێدانەوەی كارتەكان دەوام دەكەن”.

لە ئاگاداریەكەدا باس لەوەشكراوە، پێویستە هاووڵاتییان ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

1- ڕەگەزنامەی عێراقی.

2- پێناسەی باری شارستانی.

3- پسووڵەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.