سەردێر

لەسەر بڕیاری دەرچوونی گشتی خوێندكاران ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەكو لیژنەی پەروەردە چەند كۆبوونەوەیەكمان كرد لەسەر بابەت خوێندی ئەلیكترۆنی و ڕاوێژمان زۆر كرد لەگەڵ وەزارەت، وەزیر كە لەگەڵ ئێمە بەردەوام بوو واتە ڕاوێژییان پێمان دەكرد، بەڵام ئێمە وەكو لیژنە هەر ڕاوبۆچوونی خۆمان هەبوو لەسەر ئەو بابەتە، زۆر حەزمان دەكرد پڕۆسەكە لەنێو كامپەس بكرێت واتە قوتابی بچنە ناو هۆڵەكانی خوێندن، چونكە دەزانین لەوێ زۆر باشترە بخوێنن.
گوڵستان نهێلی ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەڕلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەزارەت كۆبووینەوە لەسەر ئەو بابەتە كە ئایا چی بكرێت باشە؟ وەزیری پەروردە وتی” ئەگەر بەدیلێك هەبێت جێگەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بگرێتەوە، پێمان بڵێن وەكو لیژنەی پەروەردە؟” بەڵام ئێمە بینیمان كەمەترسی زۆر زۆرە هەم لەسەر گیانی قوتابیان و هەم لەسەر گیانی مامۆستایان لەبەرئەوە هیچ بەدیلێك نەبوو جێگەی ئەوە بگرێتەوە، چونكە ناتوانیین بڕیارێك بدەین و بەیانی ببێتە شتێكی مەترسیدار بۆ خەڵك.

وتیشی”لەدەستپێكی پەیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ ئەوە نەبووین خوێندن بەئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بێت، بەڵكو لەسەرەتاوە تا كۆتایی دژی ئەو شتانە بووین، چونكە دەزانین بارودۆخی دارایی خەڵك چۆن بوو، واتە ژێرخانێكی باشمان نەبوو لەهەرێمی كوردستان، لەبەرئەوە ئێمە لەگەڵ ئەو شتانە نەبووین، بەڵام ئێستا بووەتە شتێكی تر، دەزانیین تاڕادەیەك سەركەوتوو نییە و ئاستی زانستی زۆر زۆر خراپ بووە، بەڵام شتێكی تر هەیە ئەویش مەترسی لەسەر گیانی قوتابیان زۆر زۆر بووە دەبینین ڕۆژانە قوتابیان تووش دەبن و مامۆستا تووش دەبێت لەبەرئەوە پڕۆسەی خوێندنیش تاڕادەیەك ڕادەوەستێت”.

سەبارەت بە بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ ئەمساڵ ناوبراو ڕایگەیاند، بڕوا ناكەم بڕیارێكی وەها هەبێت كەقوتابیان هەموویان دەربچن، چونكە بارودۆخ زۆر سەختە بەتایبەت لەپۆلی دوانزە ئەگەر هەموویان داخڵ بكرێن بۆ تاقیكردنەوەكان و دەرچووبن ئایا وەزارەتی خوێندنی باڵا چۆن دەتوانێت ئەو قوتابیانە هەموو لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگرێت.

ئاشكراشیكرد، ئێستا بووەتە سیستەمی ئەلیكترۆنی ئەگەر بارودۆخ باش بێت ئینشائەڵا دەچنەوە ناو كامپەس دەخوێنن، بەڵام هێشتا ماوە بڕیار لەسەر ئەو شتانە بدرێت كە ئایا قوتابی هەموویان دەربچێنرێن یان نا؟ چونكە ئێستا بڕیار هاتووە كەئەلیكترۆنی بووەتە ئیجباری تا بارودۆخ باش بێت ئەمساڵ، بەڵكو بتوانن بچنە ناو كامپەس بخوێنن و دووبارە دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكەنەوە.