سەردێر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە 3 مانگی ڕابردوودا 28 شوێن داخراون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سێ مانگی لیژنەكانی پشكنین بڵاودەكاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لیژنەكانیان نزیكەی (١٥٠٠) پشكنینیان بۆ خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا ( ٢٨) شوێن بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان داخراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوكات لە سێ مانگی پێشووتر دا (٤٦) پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو خاوەن كارانە كراون، كە كەمتەرخەمیان لە بڕیارەكان كردوە و ھەروەھا لە درێژەی بەسەركردنەوەكانی لیژنەكان دا دەركەوتوە (٢٣٠) شوێن بێ كەم و كوڕی بوون، ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە (٢٧٠) خاوەنكار ئاگاداركراوەتەوە بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان .