سەردێر

عیراق، بۆ مانگی ڕەمەزان زنجیرەیەك بڕیار دەركرا

خەڵك-
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عیراق، زنجیرەیەك بڕیاری نوێی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەركرد.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن لیژنەكەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا بە سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی نیمچە گشتی لە مانگی ڕەمەزان لە كاتژمێر 8ی ئێوارە تا 5ی بەیانی، لە ڕۆژانی هەینی و شەممەشدا قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی دەبێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بڕیاردرا لە مانگی ڕەمەزاندا یەك كاتژمێر دەوام كەمبكرێتەوە، دەرمانخانەكان و كۆگاكانی فرۆشتنی خۆراك و سەوزە لەو بڕیارانە بەدەردەكرێن و فڕنەكانیش دەتوانن تا كاتژمێر 7ی ئێوارە كاربكەن”.

هەروەها بڕیاردراوە ڕێگە بە دەوامی خوێندنی پۆلەكانی یەك و دوو و سێی بنەڕەتی و ناوەندی بدرێت و لەكاتی وانەكاندا لە خوێندنگەكان ئامادەبن.