سەردێر

كەجەكە؛ لە مانگی ڕەمەزاندا داوایەك لەكوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات

خەڵك
كۆمیتەی متمانە ‌و گەلانی كەجەكە ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە لە وتار ‌و ئامۆژگارییەگانی مانگی ڕەمەزاندا، یەكێتی نەتەوەیی، بكرێتە پرس ‌و بابەتی ڕۆژ داواش دەكات خەڵكی هەرێمی كوردستان لەم مانگەیدا، پشتگیریی بەرخۆدانی شەنگال ‌و ئێزدییەكان زیاتر بێت لەپێناو بەرپەرچدانەوەی پیلانەكانی دەوڵەتی توركیا.

كۆمیتەی متمانە ‌و گەلانی كەجەكە، پەیامێكی بەبۆنی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، بڵاو كردەوە و لە پەیامەكەدا هاتووە، ئەمساڵ، گەلانی مسوڵمان لە ناوچەكە، بە كێشەی گەورەی سیاسی، ئابووری ‌و كۆمەڵایەتییەوە، پێشوازی لەو مانگە دەكەن، بەتایبەت كە هاوپەیمانیی ئاكەپە مەهەپە كە سیاسەتی داگیركاری ئاینیی فاشیستی پەیڕەو دەكەن بۆ لەناوبردنی گەلی كورد.

كەجەكە، تایبەت بە خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاندووە، كە پێویستە لەم مانگەدا، پشتگیریی بەرخۆدانی شەنگال ‌و ئێزدییەكان، زیاتر بێت لەپێناو بەرپەرچدانەوەی پیلانەكانی دەوڵەتی توركیا.

هەر لە پەیامەكەی كەجەكەدا باس لەوەشكراوە، كە گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی فشار و سیاسەتی چەوتی ڕژێمەوە، بە هەژارییەوە ‌و لە بارودۆخ و هەلومەرجێكی ناهەمواردا دەچنە ناو مانگی ڕەمەزانەوە، بۆیە ئومێد دەكەن گەلی كورد، بە یەكێتییەكی بەهێزەوە، پشتیوانییان بكەن.

كەجەكە لە كۆتایی پەیامەكەیدا، گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان بانگ دەكات، بۆ ئەوەی یەكێتیی نەتەوەییان بەهێز بكەن ‌و یەكێتیی نەتەوەیی بكەنە ڕۆژەفی خۆیان.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان