سەردێر

كەركوك، لە دوای 24 كاتژمێر لە كوژرانی منداڵێك تاوانبار دەستگیركرا

خەڵك-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، نوسینگەی بنبڕكردنی تاوانەكان لە كەركوك، لە دوای 24 كاتژمێر لە ڕووداوێمكی كوشتن، توانی بكوژەكە دەستگیربكات.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی پۆلیسی كەركوك/ بەشی بنبڕكردنی تاوان، توانیان تۆمەتبارێك بە تاوانی كوشتن دەستگیربكەن، دوای ئەوەی بەشی بنبڕكردنی تاوان لە كەركوك هەواڵی بوونی تەرمێكی نەناسراوی پێگەیشت كە تەرمی منداڵێك بوو”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستبەجێ‌ تیمێكی كار پێكهێنرا و لە دوای گەڕان توانرا ناسنامەی ئەنجامدەری تاوانەكە بدۆزنەوە و لە پاش دەستگیركردنیشی بەشێوەیەكی سەرەتایی لەلایەن دادوەرەوە وتەی لێوەرگیرا و دادوەریی لێكۆڵینەوەش پشكینی بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرد، لەئێستاشدا ئەو كەسە ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا دەكرێت”.