سەردێر

ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا كرا

خەڵك-

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت بە لێبڕینی 21% مووچە دابەش دەكرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتوون، بەلام ئەگەر بەغدا شاسیتە داراییەكانی ئەم مانگەی هەرێم نەنێرێت، مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت.

وتیشی”ناتوانين بەبێ لێبڕین مووجە دابەش بکەين، چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە”.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا بڕیار بوو مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت، بەڵام تاكو ئێستا هیچ ڕوئیایەك بۆ جێبەجێكرنی ڕێكەوتنەكە لە ئارادا نییە.