سەردێر

ژنێك، بە یەكەم دووگیانبوونی 5 كوڕی بوو

خەڵك-

ژنێك بە یەكەمجاری دووگیانبوونی پێنج كوڕی هێنایە دونیا.
ئاژانسی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تاهیرە گشتاسب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیراز لە ئێران ڕایگەیاند، ژنێكی تەمەن 22 ساڵ لە یەكەمین دوو گیانبوونیدا پێنج كوڕی هێنایە دونیا.
وتیشی، منداڵەكان لە هەفتەی یبست و نۆهەمی دوو گیانی لەدایكبوون و تەواوی منداڵەكانیش كوڕن و خێزانەكەش داوای هاوكاری لە خێرخوازان دەكەن.
عابید مورادی باوكی منداڵەكان شۆفێری كۆمپانیایە و ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم كە لە تەمەنی 26 ساڵیدا خوای گەورە 5 منداڵی پێبەخشیوم.
وتیشی”ژیان و تەندروستی منداڵەكان زۆر باشە، بەڵام بەهۆی حاڵ و گوزەرانم داوا لە حكومەت دەكەم پێداویستییەكانم بۆ دابین بكات”.
ئاشكراشیكرد، لەگەڵ هاوسەرەكەی گفتوگۆیان كردووە و بڕیاریانداوە ناوی منداڵەكان بنێین”ئەمیرشام، ئەمیرڕەزا، ئەمیرعەباس، محەمەدماهان و محەمەدمەهدی یار”.