سەردێر

قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق ڕاگەیەنرا

خەڵك-

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە تاكو 5ی بەیانی پەیڕەودەكرێت.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی پەیڕەو دەكرێ.
وتیشی”لە مانگی ڕەمەزان چێشتخانەكان تەنیا بۆیان هەیە خواردن بەشێوەی دیلیڤەری بە هاووڵاتیان بفرۆشن، بەڵام ڕێگە بە دەرمانخانە و نۆرینگەكان و فڕنی سەمون و نانەواخانەكان دەدرێت لە كارەكانیان بەردەوامبن”.

ئاشكراشیكرد، لە ڕۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی سەرتاسەری پەیڕەو دەكرێت.