سەردێر

كۆرۆنا 136 ملیۆن و 500 هەزار توشبووی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 136 ملیۆن و 697 هەزار و 575 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 136 ملیۆن و 697 هەزار و 575 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 950 هەزار و 857 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 109 ملیۆن و 948 هەزار و 332 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 918 هەزار و 601 كەس و 575 هەزار و 829 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.