سەردێر

ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی كۆرۆنا بە ڕادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەك رێژەی تووشبوون گەیشتووەتە ١٢٪‏، واتا لە هەر سەد كەسێك كە پشكنینیان بۆ دەكرێت ١٢ كەسیان تووشبووی نەخۆشیەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەكە زۆر زیادیكردووە و تەنها لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) هاووڵاتی بە نەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە لە سنوورەكەمان.

ئاشكراشیكرد، داواكارین هاووڵاتیان ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێكارەكانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بكەن، بەشێوەیەك دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێكەڵیی زۆر، هەروەها ماسك بەكاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەم ڕێكارانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بكرێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەكەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.