سەردێر

چین داوای یەكخستنی ڤاكسینەكان دەكات

خەڵك-

تا ئێستا هەندێك لە وڵاتان ترسیان هەیە لە شەپۆلی نوێی كۆرۆنا كە ملیۆنان كەسی لە جیهاندا تووش كردووە، سەرباری ڤاكسین پێدان لە جیهاندا، هەندێك لە پسپۆڕان لە یەكخستنی ڤاكسینەكان دەكۆڵنەوە.

لەوبارەیەوە گەورە بەرپرس لە نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان لە چین ئەمڕۆ دوو شەممە ئاشكرایكرد چین بیر دەكاتەوە بۆ یەكخستنی ڤاكسینەكانی دژ كۆرۆنا بەشێوەیەكی فەڕمی بۆ كاراكردنی زیاتری ڤاكسین بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و چاودێری چین جاو فۆ لە كۆنفرانسێكدا لە شای چنگدوو رایگەیاند ئاستێكی بەرزی پارێزگاری نییە، ڤاكسینی سینوفارمیش رێژەی كاراییەكەی 50.4%یە.

ئەم لێدوانەش بە یەكەم ددان پێدانانی فەڕمی چین هات لەسەر ئاستی بەرپرسێكی باڵا بە نزمی كارایی ڤاكسینە چینییەكە.

بەپێی زانیارییەكان كارایی ڤاكسینی چینی لە دوای ڤاكسینەكانی دیكەی وەك فایزەر و مۆدێرناوەیە لەڕووی كاراییەوە، بەڵام رێوشوێنی ئاسانتری دەوێت بۆ هەڵگرتنی.