سەردێر

لەسەر كۆرۆنا ئەمریكا چینی تۆمەتبار كردەوە

خەڵك-

ئەمریكا جارێكی دیكە چینی تۆمەتبار كرد بە نەبوونی شەفافییەت لەگەڵ كۆرۆنا.

ئەنتۆنیۆ بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نەبوونی هاوكاری چین لەگەڵ پسپۆڕانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بوو بەهۆی گەورەبوونی قەیرانی كۆرۆنا و پێویستە بگەن بنەڕەتی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە.

بلینكن بۆ كەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند چین رێگەی نەداوە بە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەكان بچنە شوێنەكە و زانیاری پێنەداون لە كاتی گونجاودا بۆ لێكۆڵینەوەی روونی پێویست.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت: ئەم مامەڵەیەی چین بووەهۆی لە كۆنترۆڵ دەرچوونی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرایی و ئەنجامی خراپی هەبووە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانووم گیبریسوس لە 30ی ئاداری رابردوودا رایگەیاند زانیاریی لە لێكۆلەرەوەكانی تەندروستی چینی شاردراوەتەوە كە سەردانی چینیان كردووە.

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بە ئەوەشكردووە دەنگۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شەمشە كوێرەوە و ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە.