سەردێر

رێگا بە بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ منداڵان درا

خەڵك-

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی ئاشكرایكرد تێستیان بۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كردووە بۆ تەمەنی 12 بۆ 15 ساڵان ئەنجامەكان ئەرێنی بوون.

هەفتەی رابردوو كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی و بیونتكی ئەڵمانیایی داواكارییەكیان پێشكەشی دەستەی تەندروستی ئەمریكا كرد بۆ رێگادان بە بەكارهێنان ڤاكسین بۆ كەسانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵان لە كاتی پێویست و ناچاریدا.

ئێستا ئەمریكا رێگا دەدات ڤاكسین بەكاربهێنرێت تەنها بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 16 ساڵیەوەیە، بەڵام فایزەر ئاشكرایكردووە رێگایان دراوە كە تەمەنی بچووكتریش بگرێتەوە.

كۆمپانیاكە لە مانگی رابردوو ئاشكرایكرد ئەزمونە تەختەییەكان دەریانخستووە كە ڤاكسینەكە سەلامەتە و ئەنجامی باش و بەهێزی بۆ دروستكردنی بەرگری لەش هەیە لە تەمەنی 12 بۆ 15 ساڵاندا.

لە ئەمریكا تا ئێستا 187 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دراوە بە هاووڵاتیان و ژیان وردە وردە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.