سەردێر

183 ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە ئەمریكا دراوە

خەڵك-

نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و چاودێری لە دەستەی تەندروستی ئەمریكا رایگەیاند 237 ملیۆن و 796 هەزار و 105 ژەمە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان دابەشكردووە لە سەرانسەری ئەمریكادا، زیاد لە 187 ملیۆن ژەمەڤاكسینیش دراوە بە خەڵك.

نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و چاودێری لە دەستەی تەندروستی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە ئەوەش كردووە ڤاكسینی فایزەر بیونتك و مۆدێرناو جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دابەشكراوە.

ئەمریكا لە ریزی پێشەوەی وڵاتانی جیهاندایە لە بەرزی ژمارەی مردووان و توشبووانی كۆرۆنا.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند لە هاوینی داهاتوودا لە مانگی تەمووز كۆتایی بە پەتای كۆرۆنا دەهێنن.

ئێستا بەشێك لە ویلایەتەكانی ئەمریكا وردە وردە دوای نزیكەی ساڵێك خەریكە ژیان ئاسایی دەكەنەوە لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی پێدانی ڤاكسین.