سەردێر

ڤاكسینی نوێ دەگاتە هەرێم

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو هەزار و حەفتا ژەم ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی جۆری سینۆفارم دەگاتە هەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا (51%)ی ئەو ڤاكسینەی گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوە.

وتیشی”داوا لە هاووڵاتیان دەكەین خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆمار بكەن”.

كلیك بكە، بۆ ناو نووسین و خۆتۆماركردن بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا..